گەیلان شێخ سەعید، سەرۆکی لقی هەولێری یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی کوردستان
بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆڕۆنا کە نەخۆشیەکە زۆر بە خێرای تەشەنەی کردووە بازرگانانی هەرێمی کوردستان کارەکانیان لەگەڵ وڵاتی چین ڕاگرت ، تەنانەت هیچ کەلو پەلێکیش هاوردە ناکەن تاوەکوو ڕەوشی تەندروستی ئەو وڵاتە ئاسای دەبێتەوە. قەبارەی ئاڵووگۆڕی بازرگانی نێوان چین و هەرێمی کوردستان ساڵانە زیاتر لە پێنج ملیۆن دۆلارە ، بەڵام بەهۆی وەستانی ئاڵووگۆڕیەکە ئەمساڵ ئەو ڕێژەیە زۆر کەم دەکات.