دوای کۆبوونەوەی وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێم لەگەڵ ژووری بازرگانی پیشەسازی سلێمانی و نوێنەری کۆمپانیاکان ، گەنجینە و کۆگانی شاری سلێمانی بەسەر کردەوە و دڵنیای زیاتری دایە هاوڵاتیان لە ڕووی دابینکردنی خۆراک و پێداویستیەکان و رایگەیاند، ئاڵووگۆڕی بازرگانی لە نێوان هەرێم و وڵاتان بەردەوامە و بەراورد بە ساڵانی ڕابردوش هاوردەکردنی کاڵا و خۆراک و پێداویستیەکانی تر زیادیانکردووە.