سەردێڕی هەواڵ
Home / هەواڵەکان / ئەمساڵ زیاتر لە هەزار پڕۆژە لە سەرتاسەری هەرێم جێبەجێدەکرێن…

ئەمساڵ زیاتر لە هەزار پڕۆژە لە سەرتاسەری هەرێم جێبەجێدەکرێن…

سەرۆ دزەی، سەرۆکی لقی هەولێری یەکێتی بەڵێندەرانی کوردستان

حکومەتی هەرێم بڕیاری داوە بودجە بۆ سەرجەم ئەو پڕۆژانە تەرخان بکات کە تا ئێستا تەواو نەکراون و هەر لەمساڵدا زیاتر لە هەزار پڕۆژە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێن . بە پێی ئەو زانیاریانەی من هەمە، هەر وەزارەتێک مانگانە بڕی ١٠٠ ملیۆن دینار دابین دەکات. تا ئێستا ٨٠٠ ملیۆن دینارمان وەرگرتۆتەوە، بڕی ٧٠٠ ملیۆن دۆلار پارەی قەرزی بەڵێندەران لای حکومەتە و بڕیارە ئەم هەفتە لەگەڵ حکومەت کۆبینەوە بۆ دابینکردنی پارەی قەرزەکانمان . حکومەت بەرنامەی ئەوەشی داناوە کە هەندێک سەرمایەدار و کۆمپانیای گەورە بە قەرزی درێژ خایەن یاخود بە شێوازی دیکە چەندین پرۆژە لە هەرێمی کوردستان ئەنجام بدەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *