وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی عێراق، ماوەی چوار مانگ بە کۆمپانیاکان دەدات بۆ ئەوەی ناوەکانیان بکەنە ناوێکی عەرەبی یاخود عێراقی، ئەوەش کێشەی بۆ کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان دروست کردووە، چونکە لە بەغدا گرفت بۆ کارەکانیان دروست دەکرێت ، بۆ چارەسەر کردنی ئەو گرفتەش، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان سەرقالی ڕێکخستنەوەی کۆمپانیاکانە.