ڕۆژی شەمە ٢٠٢٤/٣/٢ عادل نصر الدین هەورامی بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە بەشداری کرد لە بیستهەمین ئۆڵۆمپیادی پرۆژەی نەتەوەیی عێراق ( INPO ) لە زانکۆی سلێمانی بە ئامادەبوونی هەر یەک لە بەڕێزان جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێز قوباد تاڵەبانی ، دکتۆر هەڤاڵ ابوبکر پارێزگاری سلێمانی ، ئاوات محمد قائیمقامی سلێمانی و دکتۆر کۆسار محمد سەرۆکی زانکۆی سلێمانی .
ئامانجی ئۆڵۆمپیادەکە پەرەپێدان و زیادکردنی توانای ئەنجامدانی کاری داهێنەرانە و بیرکردنەوە و تێڕوانینی زانستیانە بوو لای خوێندکاران .