Home / هەواڵەکان / بە پێی ئامارێک نزیکەی لەسەدا ٦٧ی گەنجانی هەرێمی کوردستان بێکارن…..

بە پێی ئامارێک نزیکەی لەسەدا ٦٧ی گەنجانی هەرێمی کوردستان بێکارن…..

سیروان گەردی، سەرۆکی تۆڕی هەماهەنگی ڕێکخراوەکان ئەنجامی ڕاپرسیەکی خستەڕوو کە تیایدا لە سەدا ٦٧.٨ گەنجانی هەرێمی کوردستان بێکارن . هەر بە پێی ئەنجامی ڕاپرسییەکە هۆکاری سەرەکی ڕۆیشتنی گەنجان لە هەرێمی کوردستان بێکارییە و هەروەها بەشداری پێنەکردنی گەنجانە لە کایە سیاسیەکاندا ، هەروەها سەدا ٥٤یان باوەڕیان بە توانا و لێهاتووی پەرلەمانتارە گەنجەکانی ئەم خولەی پەرلەمان نیە . لە ڕاپرسییەکەدا ٣٠٠٠ گەنج بەشداریان کردبوو کە سەدا ٦٨.٢ لە رەگەزی نێرن و سەدا ٣١.٨ لە رەگەزی مێ بوون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *