دەستەی دەروازە سنورییەکانی عێراق ڕایگەیاند، کۆی گشتی داهاتی مانگی ڕابردووی دەروازە سنورییەکان زیاتر لە ١٠٧ ملیار دیناری عێراقی بووە.
لە بەیاننامەیەک دەستەی دەروازە سنوریەکانی عێراق بڵاوی کردەوە ، کۆی گشتی داهاتی مانگی ٨ ی ئەمساڵ زیاتر لە ١٠٧ ملیار و ٢٦٩ ملیۆن و ٤١٨ هەزار و ٥٠٠ دینار بووە ئەوەش بەهۆی ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە کۆی ٢١ دەروازە تەنها ١٠ دەروازە داهاتیان هەبووە.
داهاتی دەروازە سنورییەکان لە مانگی ٧ ئەمساڵدا ١٠ ملیار دینار بووە
ئاماژەی بەوەش کردووە ، داهاتی دەروازە سنورییەکان لە مانگی ٧ ئەمساڵدا ١٠ ملیار دینار بووە و لەمساڵدا بە ڕێژەیەکی باش ڕووی لە زیادبوون کردووە.
دوێنێش لە بەیاننامەیەکدا دەستەی گشتی گومرگەکانی عێراق بڵاوی کردەوە ، سەرەڕای ناتەواوی بارودۆخی کارکردن و ئەو بەربەستانەی بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە درووست بوون ، مانگی ڕابردوو کۆی گشتی داهاتی خاڵە سنوریەکان ٨٦ ملیار دینار بووە.