جێگری پارێزگاری_هەڵەبجە ڕایگەیاند: سێ ساڵە داوای دروستکردنی رێگای مەرزەکان دەکەین بە هاوبەشی کەرتی تایبەت بەڵام ئەنجومەنی وەزیران رازی نیە ڕێگای مەرزەکان داهاتێکی زۆر و ڕێگایەکی زۆر زۆر خراپ.
بابەتی پێدانی ڕێگاوبان بە کەرتی تایبەت کە هەندێک بەڕێز بە هەڵە لە بەڕێز کاک زاگرۆس تێگەیشتن بابەتێکی زۆر گرنگە و پێویستە بۆ ئێستای هەرێم بەڵام بەشێوازە دروستەکەی خۆی نەک ئەو شێوەیەی هاوڵاتیان وا تێگەیەنراون کە حکومەت دەیەوێت پارەی ڕێگاوبان لە هاوڵاتیان وەربگرێت.. سێ ساڵە لە پارێزگای هەڵەبجەوە داوامان کردووە لە ئەنجومەنی وەزیران کە بۆ دروستکردنی رێگای مەرزەکان بەتایبەت رێگای نوێی مەرزی تەوێڵە و ڕێگا و پردی سازان و ڕێگای پشتە و چەند پرۆژەیەکی تری گرنگ کە مەرج نیە تەنها لەبواری ڕێگاوبان بێت ، بە ڕێگەی ppp , puplic private partnership بکرێت واتە بە هاوبەشی کەرتی تایبەت و کەرتی گشتی .. . ئەویش بەدروستکردنی ڕێگاکە لەلایەن کەرتی تایبەت و وەرگرتنی بڕێک پارە بە پێی گرێبەستێکی درێژخایەن و بە پێی ڕێژەی دیاریکراو و ماوەی دیاری کراو و کە چاکسازی ڕێگاکەش لەسەر کەرتی تایبەت بێت. ئەم شێوازە ڕێگا ناوخۆییەکان و کۆنەکان ناگرێتەوە بەڵکو ڕێگای نوێ و بازرگانی و زۆر گرنگ… دەگرێتەوە کە جدوای ئابوری هەبێت و لە زۆر وڵاتانی دونیا بەم شێوەیەیە هەتا لە کۆماری ئیسلامی ئێران لە نزیک خۆمان ئەم شێوازە پەیڕەو دەکرێت. بەداخەوە سێ ساڵە داوا دەکەین بەڵام ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەند نەبوون تائێستا ،لەگەڵ ئەوەی ڕێنمایی تایبەتی لە وەزارەتی پلاندانان/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی گرێبەستە حکومیەکان ساڵی ٢٠١٦ بۆ دەرچووە . نموونەی ئەم شێوازە لە وڵاتانی کە پەیڕەوی سیستمی لامەرکەزی ئیداری و دارایی تێدا دەکرێت زۆر سەرکەوتوو بووە …. لە ١٤/١١/ ٢٠١٤ سەردانی شاری شیکاگۆ م کرد لە ئەمریکا تا وەکو چوونە ناو شارەکە سێ جار بڕی پارەی دیاریکراویان لێ وەرگرتین بەڵام بە ڕێگایەکی تەواو ئاسان بۆ هاوڵاتیان و بڕێکی دیاریکراوی گونجاو….هتد. هەروەها لە ١٨/٣/٢٠١٧ لە مالیزیا پێش چوونە ناو کوالالامپور ئەو تاکسیەی ئێمەی گەیاند بڕێک پارەی بەشێوەی کارت ڕادەست کرد و پرسیارمان کرد، لە بەرپرسانی ئەوێ ووتیان سەرجەم رێگا گرنگەکانی مالیزیا بە گرێبەستی درێژ خایەن دراوە.و بە ppp . زۆرێک لە هاوڕێیانی بەرێز سەردانی ئێرانیان کردووە دەزانن بەو شێوەیە پارە لە هەندێک شوێن وەردەگیرێت. حکومەتی هەرێم ئەگەر بیەوێت داهاتی مەرزەکان زیاد بکات بەمەرجێک داهاتەكەی بۆ حکومەت بێت و خزمەتی خەڵک بێت نەک بۆ چەند کۆمپانیایەکی حیزبی، ئەوا رێگای ppp باشترین بژاردەیە بەڵام ئەویش پێویستە بە پێی ڕێنمایی ژمارە ٢ ی ساڵی ٢٠١٦ بێت کە لە پاشکۆی هاء هاتووة و پێویستە ئەو ڕێگایانە فراوان بکات و بکرێنە ڕێگای گونجاو…..
[Best_Wordpress_Gallery id=”132″ gal_title=”داوای دروست کردنی ڕێگای مەرزەکانی ھەڵەبجە دەکرێت بە ھاوبەشی لەگەڵ كەرتی تایبەت”]