ڕۆژی چوار شەممە ٢٠٢٥/٢/١٢ بەڕێز شێخ طاهر شێخ عزالدین سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە ، و بە ئامادەبوونی سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، د. محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان ، سەرۆکی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، دهۆك ، نوێنەری ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر ، ماڕکۆ فیلیساتی، بەڕێوبەری کاروباری نێودەوڵەتی کۆنفیندستریا، رێزان قادر ئاغا، نوێنەری باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیتاڵیا، ماوڕۆ باتوچی، نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی ئیتاڵیا و ژمارەیەکی بەرچاو لە خاوەن کۆمپانیا، بازرگانان و وەبەرهێنەرانی ئیتاڵیا و هەرێمی کوردستان،لە دووەمین رۆژی کۆڕبەندی ئابووری نێوان هەرێمی کوردستان و ئیتاڵیا ، لە ناو بینای فیدراسیۆنی پیشەسازی لە شاری ڕۆمای وڵاتی ئیتاڵیا کۆبوونەوەیان ئەنجام دا …
سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە لە وتەیەکدا ئاماژەی بە گرنگی وەبەرهێنان لە نێوان هەردوولادا کرد ، و هانی وەبەرهێنەرانی ئیتاڵیای دا کە وەبەرهێنان لە سنووری پارێزگای هەڵەبجەدا بکەن لە بوارەکانی کشتوکاڵ و گەشتیاری ، و هەروەها دانانی کارگە .
شایەنی باسە لە دانیشتنەکەدا چەندین وتار پێشکەش کرا دەربارەی بەهێز کردن و بەرەوپێش بردنی کەرتی بازرگانی و ئابووری لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئیتاڵیا .









