سەردێڕی هەواڵ
Home / چالاکیەکان / دووەم ڕۆدشۆی گەشتیاری ئێران….

دووەم ڕۆدشۆی گەشتیاری ئێران….

ڕۆژی هەینی ٢٠٢٤/١١/١٥ بەڕێز عادل نصرالدین هەورامی بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە بە نوێنەرایەتی بەڕێز شێخ طاهر شێخ عزالدین سەرۆکی ژوور بەشداری کرد لە دووەم ڕۆدشۆی گەشتیاری ئێران کە لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە هۆتێل هایکرێست لە شاری سلێمانی بەڕێوە چوو ، بە ئامادەبوونی جێگری وەزیری گەشت و گوزاری ئێران و بەڕێز ئاغای شەکری شەکریان سەرۆکی گرووپە گەشتیارییەکانی ئێران و کونسوڵگەری ئێران لە سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی گەشت و گوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەڕێز حاجی حسن بەڕێوەبەری کۆمپانیای (أطلس الاصيل) و چەند کۆمپانیایەکی گەشتیاری دیکەی هەرێمی کوردستان.