سەردێڕی هەواڵ
Home / چالاکیەکان / دیداری بازرگانی لە نێوان (١٧) کۆمپانیای فرە سێکتەری هیندی و کۆمپانیا خۆماڵییەکان…

دیداری بازرگانی لە نێوان (١٧) کۆمپانیای فرە سێکتەری هیندی و کۆمپانیا خۆماڵییەکان…

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٤/٦/٣ شاندی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە کە پێکهاتبوون لە هەریەک لە بەڕێزان بەرزان حمە رشید نجیب جێگری سەرۆکی ژوور و عادل نصرالدین هەورامی بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکان ، بە ئامادەبوونی باڵیۆزی هیندستان لە عێراق و شاندی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و بەڕێوەبەرانی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و بازرگانان و خاوەن کۆمپانیا خۆماڵییەکان بەشداریان کرد لە دیدارێکی بازرگانی لە نێوان (١٧) کۆمپانیای فرە سێکتەری هیندی و کۆمپانیا خۆماڵییەکان ، کە بەسەرپەرشتی باڵیۆزخانەی وڵاتی هیندستان لە عێراق ، ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر ، کونسوڵی وڵاتی هیندستان لە هەولێر و فیدراسیۆنی ڕێکخراوەکانی هەناردەکارانی هیندستان لە هۆتێل رادیسۆن لە شاری هەولێر سازکرابوو.