سەردێڕی هەواڵ
Home / چالاکیەکان / دیداری شاندێکی ژووری بازرگانی هەڵەبجە لەگەڵ جێگری سەرۆکی شارەوانی چێڵسی

دیداری شاندێکی ژووری بازرگانی هەڵەبجە لەگەڵ جێگری سەرۆکی شارەوانی چێڵسی

لە درێژەی سەردانەکاندا و لە ڕێکەوتی ۲۰۱۹/۱۱/۱۸ لە لەندەنی پایتەختی شانشینی بەریتانیا شاندێکی ژووری بازرگانی هەڵەبجە کە پێک هاتبوون لە پێشەوا أحمد سەرۆکی ژوور و بیستون کریم جێگری سەرۆک سەردانی بەڕیز بەختیار محمد جێگری سەرۆکی شارەوانی چێلسی و کینسینگتۆن و بەرپرس لە پارتی کرێکاران و دیزاینەر لە پلانی شارەوانی لەندەن یان کرد و لە دیدارێک دا باس لە هەماهەنگی و کاری پێکەوەی کرا لە بوارەکانی پلان دانان و گەشەی ئابوری و ئاڵوگۆڕی بازرگانی دا و بە ڕیزیان بەڵێنیان دا کە لە ئایندە یەکی نزیکدا و بە شاندێکی بازرگانی و پسپۆڕی دیزاینەوە سەردانی هەڵەبجە بکەن ، پاشان شاندی ژوور سەردانی درەختی هەڵەبجەیان کرد کە لە لایەن کاک بەختیارە وە لە باخچەی بەناوبانگی ( هۆڵند پارک) ی لەندەن دا وەک هێمایەک بۆ قوربانیانی هەڵەبجە و ئەنفال ڕوێنراوە …شایەنی باسە لە دیدارەکەدا هەریەک لە کامەران نوروز نوێنەری کۆمەڵەی قوربانیانی هەڵەبجە و ستار علی لە کەسوکاری قوربانیانی هەڵەبجە ئامادەبوون.

[Best_Wordpress_Gallery id=”68″ gal_title=”دیداری شاندێکی ژووری بازرگانی”]

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *