سەردێڕی هەواڵ
Home / هەواڵەکان / دیداری پەرەپەێدانی کەرتی گەشتیاری کشتوکاڵی (گەشتوکاڵ)…

دیداری پەرەپەێدانی کەرتی گەشتیاری کشتوکاڵی (گەشتوکاڵ)…

سەرۆکی ژوور بەشداریکرد لە دیداری پەرەپەێدانی کەرتی گەشتیاری کشتوکاڵی (گەشتوکاڵ)

بەئامادەبونی بەڕێزان ( بێگەرد تاڵەبانی _ وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو) (ئەمەل جەلال _ سەرۆکی دەستەی گەشت و گوزار) (ئازاد تۆفیق_ پارێزگاری هەڵەبجە) (دمهاباد_سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە) هەروەها بەڕێز قائیم قام و بەڕێوەبەری دام و دەزگاکان و مامۆستایانی زانکۆ و خاوەن کاران.

دیداری گەشت و کاڵ لەلایەن ئاژانسی gizی ئەڵمانی ئامادەکرابوو.

بەڕێز سەرۆکی ژوور لەپانێڵەکەدا تیشکی خستەسەر دەرفەت و ئەگەرەکانی هەردوو کەرتەکە وەچۆنیەتی چارەسەرکردنیان ، هەروەها شێوازی پێشوازی کردن لە پرۆژەی نوێی گەشت و کاڵی لە ناوچەکەدا .

شایەنی باسە ئاماژەشی بەوەش داکە ناوچەی هەڵەبجە و هەورامان و شارەزوور ناوچەیەکی فراوان و بەپیتە بۆ پێشخستن و فراوانکردنی کەرتی گەشتوکاڵ

سوپاسی ڕێکخراوی giz دەکەین کە بەپڕۆژەکانیان ڕۆڵێکی باشیان هەبوە لە پێشخستن و بوژانەوەی هەڵەبجە.