سەردێڕی هەواڵ
Home / چالاکیەکان / دیداری ژوور لەگەڵ چەند ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق…

دیداری ژوور لەگەڵ چەند ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق…

ڕێککەوتی ٢٠٢٠/١٢/٦ شاندی ژووری بازرگانی و پیشەسازی ھەڵەبجە لە بغدای پایتەخت چاویان کەوت بە بەڕێزان مامۆستا احمد حاجی ڕەشید، دکتۆر موسەنا امین، کاک بەختیار شاوەیس ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ، وە لە دیدارێکدا کە ڕاوێژکارانی سەرۆک کۆماری عێراق ئامادەی بوون چەند تەوەرەیەک باسکرا کە بریتی بوون لە ھەڵسەنگاندنی بارودۆخی ئابووری ھەرێمی کوردستان بە گشتی و ڕێکارەکانی بە پارێزگا بوونی ھەڵەبجە و پارەی گەنمی جووتیاران و ھەندێ بابەتی دیکەی تایبەت بە ھەڵەبجە .
ھەروەھا شاندی ژوور داوایی لە بەڕێزیان کرد کە تواناکانیان بخەنەگەڕ بۆ کردنەوەی مەرزی سازان لە سنووری پارێزگای ھەڵەبجە و ھاوکات مەرزەکانی تەوێڵە و پشتە فراوان بکرێن و پێشبخرێن .
شایەنی باسە ھەر سێ ئەندامەکەی ئەنجومەنی نوێنەران پشتگیری تەواوی خۆیان بۆ داواکاریەکانی ژووری بازرگانی ھەڵەبجە دەربڕی ، وە شاندی ژوور سوپاسی کردن بۆ ھەموو ھەوڵ و ماندووبونێکیان لە خزمەت کردنی ھەڵەبجە و شارەزوور.
[Best_Wordpress_Gallery id=”174″ gal_title=”دیداری ژوور لەگەڵ چەند ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق…”]

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *