سەردێڕی هەواڵ
Home / چالاکیەکان / دیدارێکی بازرگانی لە نێوان کۆمپانیا خۆماڵیەکان و کۆمپانیا ئەمریکیەکان سازکرا…

دیدارێکی بازرگانی لە نێوان کۆمپانیا خۆماڵیەکان و کۆمپانیا ئەمریکیەکان سازکرا…

٢٠٢٤/١١/١٧ بەڕێزان شێخ طاهر شێخ عزالدین سەرۆک ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە و بەرزان حمە رشید جێگری سەرۆکی ژوور و عادل نصرالدین هەورامی بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکان بەشداریانکرد لە دیدارێکی بازرگانی لە نێوان کۆمپانیا خۆماڵیەکان و کۆمپانیا ئەمریکیەکان ، بەمەبەستی بەهێز کردنی پەیوەندی بازرگانی لە نێوان هەردوولا دا و ڕاکێشانی کۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی ئەمریکی بۆ هەرێمی کوردستان.

دیدارەکە بە ئامادەبوونی د. محمد شوکر، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان، د. محمد شهاب ، سەرپەرشتیاری یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان، گەیلان حاجی سەعید، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، دەیڤد تەیفوری، سەرۆکی ئەنجومەنی کاری ئەمریکی – کوردستانی، تریفە عزیز ، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا، ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور و نوێنەرانی ژوورەکانی بازرگانی سلێمانی، دهۆك و ژمارەیەك لە بازرگان و خاوەن کۆمپانیای خۆماڵی، دیدارێکی بازرگانی لەگەڵ 18 کۆمپانیا و بازرگانی ئەمریکی لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بەڕێوەچوو .

لە کۆتایی دیدارەکە، کۆمپانیا و بازرگانانی هەردوولا خۆیان و کارەکانیان ناساند، لە هەمان کات دا بابەتێک دەرەبارەی هەلی وەبەرهێنان و کارکردنی کۆمپانیا بیانیەکان لە هەرێمی کوردستان پێشکەشکرا.