سەردێڕی هەواڵ
Home / چالاکیەکان / سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە سەردانی سەرۆکی یەکێتی پیشەسازانی عێراقی کرد ….

سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە سەردانی سەرۆکی یەکێتی پیشەسازانی عێراقی کرد ….

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٥/١/٢٧ بەڕێز شێخ طاهر شێخ عزالدین سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە بە یاوەری بەڕێز گەیلان حاجی سعید سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و ئازاد ئەحمەد، بەڕێوبەری پەیوەندیەکانی یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان، سەردانی یەکێتی پیشەسازانی عێراقیان کرد و لە لایەن عادل عگاب سەرۆکی ئەم یەکێتیە بە گەرمی پێشوازیان لێکرا.

لە سەردانەکەدا گفتوگۆ کرا لەسەر هەوڵە بەردەوامەکان لە پێناو چارەسەرکردنی کێشە و گرفتی کارخانە و کارگەکانی هەرێمی کوردستان، هەروەها پرسی سوودمەندبوونی پیشەسازانی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق لە ماف و ئیمتیازاتەکانی حکومەتی ناوەند، خرانە بەرباس.