سەردێڕی هەواڵ
Home / چالاکیەکان / راگەیاندنی# پلانی -پاراستن- و-چاککردنی -ژینگە -پارێزگای -هەڵەبجە…

راگەیاندنی# پلانی -پاراستن- و-چاککردنی -ژینگە -پارێزگای -هەڵەبجە…

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٥/٢٠ بە ئامادەبوونی بەڕێز ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە و بەڕێزان جێگرانی پارێزگاری هەڵەبجەو قائیمقامی قەزای ناوەندی هەڵەبجەو بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجەو ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی گشتی و بەڕێوەبەرایەتییەکان لە پارێزگای هەڵەبجەو نوێنەری ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە مروان مهدی ، پلانی – پاراستن-و-چاککردنی-ژینگە-پارێزگای-هەڵەبجە خرایە ڕوو.

پلانی پاراستن و چاککردنی ژینگەی پارێزگای هەڵەبجە ، وەک بەشێک لە کارەکانی ئەنجومەنی ژینگەی پارێزگای ھەڵەبجە ، لەلایەن تیمێکی ژینگەیی لە فەرمانگەی ژینگە و ئەندامانی ئەنجومەن ئامادەکراوە و وەک پلانێکی درێژخایەن بۆ چارەسەرکردنی گرفتە ژینگەییەکانی و بەرەوپێشبردنی پرسی ژینگە لە پارێزگای ھەڵەبجە دەچێتە بواری جێبەجێکردن.

لەکۆبوونەوەکەدا ئامادەبووان سەرنج و تێبینییەکانی خۆیان دەربارەی چاککردن و دەوڵەمەنکردنی پلانەکە خستەڕوو، بڕیارە لە داھاتودا بچێتە بواری جێبەجێکردن.