هۆکاری ئەوەی کە لە ساڵی ٢٠١٩ دا ئاڵووگۆڕی بازرگانی لە دەروازەی سنووری پەروێز خاندا زیادی کرد ، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە بارودۆخی ئەمنی دەروازە سنووریەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق باشنەبوو. هۆکارێکی دیکەش ئەوە بوو کە ٢٤ کاژێر لە دەروازە سنووریەکەی ئێمە بۆ سەرجەم داموو دەزگاکان بوو . ڕێژەی هاوردە کردنی کاڵا بۆ باشور و ناوەڕاستی عێراق لە دەروازەی سنووری پەروێز خان ساڵی ٢٠١٩ گەیشتوەتە ٢٧٦ ملیۆن دۆلار.