سەردێڕی هەواڵ
Home / هەواڵەکان / سویسرا.. کۆڕبەندی ساڵانەی ئابووری جیهان لە داڤۆس بەڕێوەدەچێت…

سویسرا.. کۆڕبەندی ساڵانەی ئابووری جیهان لە داڤۆس بەڕێوەدەچێت…

٢١ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ کۆڕبەندی ساڵانەی ئابووری جیهان لە شارۆچکەی داڤۆس لە ڕۆژهەڵاتی سویسرا دەستیپێکرد ، لە کۆڕبەندەکە دەیان سەرکردە ، گەورە بازرگان و چالاکوان بەشدارن . ١٧٥ پانێل و گفتوگۆی تایبەت لەسەر حەوت بواری سەرەکی بەڕێوە دەچن . کۆڕبەندەکە بە ناونیشانی لە پێناو جیهانێکی یەکگرتووی گەشەسەندودا بەردەوام دەبێت . لە کۆربەندەکەدا کێشەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا و سوتانی دارستانەکانی ئەمازۆن و ئوسترالیا تاو توێ دەکرێت . هەر یەکە لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و دەیان سەرکردە و سەرۆکی وڵاتان بەشداری دەکەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *