ڕۆژی هەینی ٢٠٢٤/٢/٢٣ شاندی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە کە پێکهاتبوون لە هەر یەک لە بەڕێزان شێخ طاهر شێخ عزالدین سەرۆکی ژوور ، سەردار حمە امین جێگری سەرۆک ، عادل نصرالدین بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکان ، دکتۆر هۆشمەن عطا ڕێکخەری پەیوەندییەکانی ژوور و بازرگان سیروان زاهد ، سەردانی کۆنسوڵخانەی کۆماری چین یان کرد لە شاری هەولێر ، لەلایەن بەڕێزان ( لیوجون ) کونسوڵی گشتی کۆماری چین ، ( زوودومین ) بەرپرسی بەشی بازرگانی کونسوڵیەت و ( لینگ فینگ ) بەرپرسی بەشی ڤیزاوە بەگەرمی پێشوازییان لێکرا .
لە دانیشتنەکەدا زۆر بە وردی تیشک خرایە سەر تایبەتمەندییەکانی شاری هەڵەبجە و لەلای خۆیانەوە بەڕێزیان بەڵێنی هەموو جۆرە هاوکاری و ئاسانکاریەکیان دا بۆ بازرگانانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە ، هەروەها بڕیاریان دا لە نزیکەوە سەردانی پارێزگای هەڵەبجە بکەن .