ڕێکەوتی ۲۰۲۰/۲/۳ شاندی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە کە پێکهاتبوون لە پێشەوا احمد سەرۆکی ژوور و ڕزگار قادر و خلیل حاجی هەیاس بەرپرسانی پەیوەندیەکان و ژیر بورهان ڕێکخەری پەیوەندیەکان سەردانی مەکۆی بزوتنەوەی گۆڕانیان کردوو لەلایەن کاک نزار محمود بەرپرسی مەکۆ و کاک بەهادین و کاک بڵند پێشوازیان لێکرا،لە دیدارێکدا باس لە هەماهەنگی و کاری جدی کرا بە مەبەستی دروستکردنی بۆردی ئابوری هەڵەبجە و دانانی پلانی بوژانەوەی هەڵەبجە لەڕێ ی گرنگی دان بە هەردوو کەرتی کشتوکاڵی و گەشتیاری سنوورەکە و زەمینەسازی بۆ هێنانی دەستی ئاوەدانی بۆ ناوچەکە ، وە بەڕێزانی مەکۆ لای خۆیانەوە هەموو ئامادەیەکیان بۆ هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی نیشان دا..
[Best_Wordpress_Gallery id=”114″ gal_title=”سەردانی مەکۆی هەڵەبجەی بزوتنەوەی گۆڕن”]