ڕێکەوتی ۲۰۲۰/۲/۳ شاندی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە کە پێکهاتبوون لە پێشەوا احمد سەرۆکی ژوور و ڕزگار قادر و خلیل حاجی هەیاس بەرپرسانی پەیوەندیەکانی ژوو و ژیر بورهان ڕێکخەری پەیوەندیەکان سەردانی مەڵبەندی پێنجی یەکگرتوویان کردو لە لایەن کاک شێخ حسن بەرپرسی مەڵبەند و خدیجە خان ئەندامی سەرکردایەتی و م.أرسلان حسن و م. شریف و سمیرە خان ئەندامانی مەڵبەندەوە پێشوازیان لێکرا،لە دیدارێکدا باس لە گەشەی ئابوری هەڵەبجە و ڕەچاوکردنی تایبەتمەندێتی شارەکە کرا لە بوارەکانی کەرتی گەشتیاری و کشتوکاڵی و هەروەها پلانی هاندانی وەبەرهێنان و دروستکردنی بۆردی ئابووری لەسنوورەکەدا تەوەرێکی تری دیدارەکەبوو ، وە بەڕێزانی مەڵبەند لای خۆیانەوە هەموو ئامادەیەکیان بۆ هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی نیشان دا..
[Best_Wordpress_Gallery id=”112″ gal_title=”سەردانی مەڵبەندی ( ٥ ) ی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان”]