ڕۆژی چوار شەمە ٢٠٢٣/٥/١٧ شاندی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە بە سەرۆکایەتی سەرۆکی ژوور و ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور و چەند بازرگانێک سەردانی کونسوڵخانەی گشتی وڵاتی چینیان کرد لە شاری هەولێر ، لەلایەن بەڕێز کونسوڵی گشتی و بەرپرسی پاشکۆی ئابووری و ستافی کونسوڵیەوە پێشوازیان لێکرا .
سەردانەکە بە مەبەستی دروست کردنی پەیوەندی دوولایەنە بوو ، هەروەها لە تەوەرەیەکدا باس لەوە کرا لە داهاتوودا کارئاسانی زیاتر بکرێت بۆ ئەو بازرگانانەی کە لە هەڵەبجەوە سەردانی وڵاتی چین دەکەن ، وە لەلایەن شاندی ژوورەوە بانگهێشتی کونسوڵی گشتی کرا بۆ هەڵەبجە ، بڕیارە لە ماوەیەکی نزیکدا کونسوڵی گشتی کۆماری چین سەردانی پارێزگای هەڵەبجە بکات و لە نزیکەوە ئاگاداری ڕەوشی پارێزگای هەڵەبجە بێت بۆ ئەوەی زەمینە سازی بکرێت بە مەبەستی سوود وەرگرتن لە تەکنەلۆجیای کۆمپانیا چینیەکان لە بواری کشتوکاڵیدا لە پارێزگای هەڵەبجە.


