ڕۆژی یەک شەممە ۲۰۲۰/۳/۲۲ ژووری بازرگانی هەڵەبجە بەهەماهەنگی لەگەڵ پارێزگا و قائیمقامیەتی ناوەندی هەڵەبجەدا لەگەڵ ژمارەیەک لە بازرگانان و خاوەن کۆگاکانی سنوورەکەدا کۆبویەوە سەبارەت بە ڕەوشی بازاڕ و کیشەوگرفتەکانی دابینکردن و گەیاندنی خۆراک و پێداویستیە سەرەکیەکان لە سنوری پارێزگای هەڵەبجەدا، پاش لێکتێگەشتن بڕیار درا کەکێشەکان چارەسەربکرێت و جموجوڵەکان بەپێی پێوەری پاراستنی بەرژەوەندی گشتی هاوڵاتیان ڕێکبخرێتەوە .
دواتر لەلایەن بەڕێزان پێشەوا احمد سەرۆکی ژووری بازرگانی هەڵەبجە و نوخشە ناسیح قائیمقامیەتی ناوەندی هەڵەبجە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی سازدرا وجەختیان لەسەر گرنگی پابەندبوون بەڕێنماییەکانی حکومەت کردەوە و هاوڵاتیانی سنوورەکەیان دڵنیا کردەوە کە هەموو جۆرە خۆراک و کەرەستەیەکی پێویست لە گەنجینەکاندا هەیە و پێویست بە دڵەڕاوکێ و نیگەرانی ناکات و پێویستە بەهەموومانەوە ڕێگربین لە دروستکردنی قەیرانە دەستکردەکان و هەموو جۆرە قۆرخکاریەک …نزا دەکەین خودای گەورە گەلی کورد و دانیشتوانی ناوچەکە و هەموو لایەک لەم پەتاو ڤایرۆسە بپارێزێت ……
تێبینی/
ئاگاداری بازرگانەکان و خاوەن پیشەکان دەکەینەوەکە ژووری بازرگانی هەڵەبجە ڕۆژانە دەوامی فەرمی دەکات بۆ ڕێکخستنی کارەکانتان و دەتوانن سەردانیان بکەن بە مەبەستی پێدانی پشتگیری پێویست بۆ قائیمقامیەتی ناوەندی هەڵەبجە و پارێزگای هەڵەبجە بە مەبەستی ڕێگەپێدان بۆ کاری بازرگانی زۆر پێویست.
[Best_Wordpress_Gallery id=”121″ gal_title=”سەرۆکی ژووری بازرگانی هەڵەبجە دڵنیای دەداتە هاوڵاتیان کە خۆراکی پێویست لە کۆگاکانی هەرێمی کوردستاندا هەیە…”]