Home / چالاکیەکان / سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە بە هاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی وەبەرهێنانی هەڵەبجە بەشداری لە کۆنفرانسی ڕۆژنامەنوسیدا دەکات…

سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە بە هاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی وەبەرهێنانی هەڵەبجە بەشداری لە کۆنفرانسی ڕۆژنامەنوسیدا دەکات…

ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٢/٢٨ سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە بە هاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی هەڵەبجە و بە ئامادەبوونی بەڕێز پارێزگاری هەڵەبجە و نوێنەری یەکێتی وەبەرهێنانی کوردستان کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنوسیان گرت و تیایدا ئەو خاڵانەیان خستە ڕوو لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرتنی پارەی ڕسوماتی پرۆژەی وەبەرهێنان لە هەڵەبجە هەڵگیراوە و سەقفی بڕی پرۆژەی وەبەرهێنان لە( ١٠٠٠٠٠٠$ ) یەک ملیۆن دۆلار هاتۆتە خوارەوە بۆ ( ٥٠٠٠٠٠ $ ) پێنج سەد هەزار دۆلار و بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ ئاستەنگەکانی بەردەم کوژانەوە و تەرخان کردنی زەوی چارەسەر دەکرێت .

ئەم هەنگاوانە ڕێگا ئاسان دەکات و پاڵنەری باشە بۆ وەبەرهێنان لە هەڵەبجەدا ، بەهیوای ئەوەی هەنگاوی باشتر بەدوایدا بێت.