ڕۆژنامەی ساوس چاینای چینی بڵاوی کردەوە ، بۆ واژۆکردنی قۆناغی یەکەمی ڕێکكەوتنی بازرگانی ، شاندێکی بازرگانی چینی لە ١٣ ئەم مانگە بەرەو واشنتن بە ڕێدەکەوێت . ئەمە لە کاتێکدایە بڕیار بو شاندێکی چین بە سەرۆکایەتی جێگری سەرۆک وەزیران پێشتر سەردانی واشنتن بکەن ، بەڵام دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ لە تویتێکدا ڕایگەیاند ، کە قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی بازرگانی لە ١٥ کانوونی دووەم واژۆ دەکەن . بەمەش کاتی سەردانی کردنی شاندەکە گۆرانکاری بەسەر هات و تا ئێستا لایەنەکان بە فەرمی بەرواری سەردانەکەیان بڵاو نەکردۆتەوە.