ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢٣/١/٣١ شاندی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە کە پێکهاتبوون لە بەڕێز بێستون کەریم ئەحمەد جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە لەگەڵ کۆمەڵێک کۆمپانیا و خاوەنکاری ئەندامی ژوور بەشداریان کرد لە پێشانگای تەندروستی عەرەبی لە دوبەی.
لە پێشانگاکەدا چەندین دیدار و چاوپێکەوتنی بازرگانی ئەنجام درا و کۆمپانیا و خاوەنکارانی هەڵەبجە توانیان سوودمەندبن لە زەمینەی ڕەخسێنراو بۆ چاوپێکەوتنی بازرگانی نێوان کۆمپانیا بیانیەکان و بەشداربوانی پێشانگاکە.
بە بەشداری زیاد لە سەدان کۆمپانیای نێوخۆیی و جیهانی، پێشانگای تاقیگەی پزیشکی و کۆنگرەی یەکەمی هەرێمەکە سەکۆیەکی بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ سەدان دابینکەری ناوخۆیی و نێودەوڵەتی ڕەخساند، کە لە پۆلە جیاوازەکانی بەرهەمی تەندرووستی، دەرفەتی تۆڕکردن، دروستکردنی پەیوەندی و بەردەوامبوون لەگەڵ ڕەوتە نوێیەکانی ناو پیشەسازی تاقیگە پێکهاتبوون.



