سەردێڕی هەواڵ
Home / چالاکیەکان / شاندی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە بەشداری سێ کۆبونەوەیان کرد لە شاری تاران….

شاندی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە بەشداری سێ کۆبونەوەیان کرد لە شاری تاران….

شاندی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە لەمیانەی بەشداریکردن لە ( ۲۱ یەمین پێشانگای نێودەوڵەتی ایران متافو ) لەشاری تاران هەستان بەئەنجامدانی کۆبوونەوە لەگەڵ ئاغای ره بیهاوی ـ بەڕێوەبەری گشتی روژئاوای ئاسیای ڕێکخراوی گه شه پێدانی بازرگانی ئێران ،

هەروەها لەگەڵ بەڕێوەبەری بەشی مەعادنی پێشانگا کۆبوونەوە.

شایەنی باسە شاندی ژوور بەشداریان کرد لەمیوانداریەک کەلەلایەن بەڕێوەبەری گشتی پێشانگای ناوبراوە ڕێکخرابوو بۆ سەرجەم ئەو شاند و لایەنانەی کە لەدەرەوەی وڵاتی ئێرانەوە هاتبوون و بەشدارین کردبو لەپێشانگاکەدا.