سەردێڕی هەواڵ
Home / چالاکیەکان / شاندێکی ژووری بازرگانی سنە سەردانی ژووری بازرگانی هەڵەبجەیان کرد

شاندێکی ژووری بازرگانی سنە سەردانی ژووری بازرگانی هەڵەبجەیان کرد

ڕێکەوتی ۲۰۱۹/۱۱/۲۰ شاندێکی ژووری بازرگانی سنە کە پێکهاتبوون لە بەڕیزان کاک فاروق کیخسروی جێگری سەرۆکی ژوور و کاک قادر و کاک حاجی بەختار ئەندامانی ژوور سەردانی ژووری بازرگانی هەڵەبجەیان کرد و لەلایەن پێشەوا أحمد سەرۆکی ژوور و سەردار أمین جێگری یەکەم و بیستون کریم جێگری دووەم و خلیل هیاس و شیخ تاهر عزەدین ئەندامانی ئەنجومەنی ژوور و فریدون نامدار ڕاویژکاری کشتوکاڵی ژوورە وە پێشوازیان لێکرا و لە دیدارێکدا باس لە چۆنیەتی دروستکردنی پەیوەندی بازرگانی و پیشەسازی و واژۆکردنی یاداشتنامەی لیکتێگەشتنی بازرگانی لە نێوان هەردوولادا کرا و دواتر شاندەکەی سنە بانگێشتی ژووری هەڵەبجەیان کرد بۆ شاری سنە وەک سەرەتایەک بۆ ڕێکخستنی پەیوەندییە ئابوریەکانی نێوان هەردوولا.

[Best_Wordpress_Gallery id=”70″ gal_title=”شاندی ژووری بازرگانی ئێران”]

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *