بەڕێزان ( کاڵێ صلاح و ڕۆژنا حسن ) نوێنەرانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە بەشداریان کرد لە خولێک دەربارەی بازرگانی ئەلیکترۆنی نێودەوڵەتی لە بواری زنجیرەی دابینکردن و کۆگاکان لە نێوان وڵاتانی بەشداربوو لە پرۆگرامی دەسپێشخەری پشتێنەی و ڕێگاوبان لە وڵاتی چین .
خولەکە ماوەی ۱٤ ڕۆژی خایاند و بەشداربووان سەرکەوتوانە خولەکەیان تەواوکرد.
شایەنی باسە ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە بەپێویستی دەزانێت کە سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاستەی کونسوڵخانەی وڵاتی چین بکات لەپای هاوکاریان لەڕێکخستنی ئەم خولەدا.







