شاندێکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە کەپێکهاتبوون لە نوێنەرانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە و بازرگانان و خاوەن کۆمپانیاکان و نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی ڕێگاوبانی هەڵەبجە بەشداریان کرد لە (۲۱ یەمین پێشانگای ئێران میتافۆ _ میتاڵ و پیشەسازی کانزایی و میتاڵ نائاسنی) ، وە (۱۸ یەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کانزا _ پیشەسازی کانزایی و ئامێر و کەل و پەلی کانزایی و دروستکردنی ڕێگا ) .
پێشانگاکە بۆماوەی ٤ ڕۆژ بەردەوامە لەشوێنی پێشانگا نێودەوڵەتیەکانی شاری تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران بەڕێوەدەچێت ، ئەم پێشانگایانە ساڵانە دەکرێتەوە و بەهەزاران بازرگان و سەرمایەدار و خاوەن کۆمپانیا لەوڵاتانی دەرەوە سەردانی دەکەن.














