شاندێکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە کەپێکهاتبوون لە کۆمەڵێک لە بازرگان و ئەندامانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە بەشداریان کرد لە هەژدەیەمیین پێشانگای پلاستیکی بەناوی (پێشانگای نێودەوڵەتی ایران پلاست) لە تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران
پێشانگاکە لەڕۆژانی ۸_۱۱ /٩ / ۲٠۲٤)
بەڕێوەچوو
بەبەشداری ژمارەیەکی زۆر لەکۆمپانیا و کارگەکانی بواری پلاستیک و پترۆکیمیایی ئەو وڵاتە بەڕێوەچوو
شایانی باسە ئەم پێشانگایە یەکێکە لەپێشانگا گەورەکانی بواری پلاستیکی و ساڵانە بەبەشداری ژمارەیەکی زۆر لە بازرگان و خاوەن کۆمپانیا و کارگە بەڕێوەدەچێت.