ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠٢٥/٢/٦ شەریکەی تۆیۆتا – العراق سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجەی کرد بەمەبەستی دانانی وەکالەتی شەریکەی تۆیۆتا لەهەڵەبجە ، و لەلایەن بەڕێزان شێخ طاهر شێخ عزالدین سەرۆکی ژوور و سەردار حمەامین و بەرزان حمە ڕشید جێگرانی سەرۆکی ژوور پێشوازییان لێکرا ، وە لێکۆڵینەوە و زانیاریەکان ئاڵوگۆڕ کرا و ژووری بازرگانی هەڵەبجە زۆر پشتگیری کردن و هانی دان لەسەر ئەوەی کە ئەو وەکالەتە دابنرێت ، وە بەڵێنی هەموو جۆرە هاوکاری و هەماهەنگییەک درا ، و لەلای بەڕێزیانەوە ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ دانانی وەکالەتی تۆیۆتا لە هەڵەبجە .





