ڕۆژی پێنج شەممە ٢٠٢٤/١١/٢٨ بەڕێز عادل نصرالدین هەورامی بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە و بە ئامادەبوونی بەڕێزان حمەی حمە سعید وەزیری ڕۆشنبیری و شاهۆ عوسمان جێگری پارێزگاری سلێمانی و حاجی سابیر و ئارام بابان نوێنەران و ئەندامانی ئەنجومەنی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەشداریان کرد لە شەشەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب بەبەشداری ۲٠٠ ناوەندی لە ۱۲ وڵات بەزیاتر لە ٤٠ هەزار ناونیشان کە لە پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بەڕێوەدەچێت .
ڕۆژانە پێشانگا لەکاتژمێر ۱٠ سەرلەبەیانی بۆ ٦ ئێوارە کراوەیە.









