سەردێڕی هەواڵ
Home / هەواڵەکان / عێراق هەموو سنووره وشکانییەکان به مەبەستی بازرگانی ده‌كاته‌وه‌ …

عێراق هەموو سنووره وشکانییەکان به مەبەستی بازرگانی ده‌كاته‌وه‌ …

لیژنەی باڵای تەندروستیی عێراق بڕیاریدا ھەموو سنوورەکان بە تەواوی بكرێنەوە و دەوامی دامودەزگاكانی حكومەتیش دەست پێبكاتەوە.
لیژنەی باڵای تەندروستیی عێراق به سەرپه‌رشتیی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و ئامادەبوونی هەموو ئەندامانی کۆبووەوه و چەند بڕیارێکی دەکرد.
لیژنەی باڵای تەندروستی رایگەیاند، هەموو سنووره وشکانییەکان له هەر حه‌وت رۆژی هەفتەدا به مەبەستی بازرگانی کراوه دەبن.
هەروەها بڕیاریدا دەوامی فەرمیی وەزارەت و دامودەزگاکان دەست پێبکاتەوه به رێژەی 50% و خواردنگه و کافیتریاکانیش دەکرێنەوه.
عەدنان وائیلی، ئەندامی لیژنەی باڵای تەندروستیی عێراقیش رایگەیاند، کردنەوەی خواردنگەکان و دەستپێکردنەوەی چالاکییه وەرزشییەکان بەپێی رێنماییه تەندروستی دەبێت و له 12ی ئەم مانگەوه دەستپێدەکات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *