رێكه‌وتى 19/4/2020 ئه‌نجومه‌نى كارگێرى یه‌كێتى ژووره‌كانى بازرگانى و پیشه‌سازى هه‌رێمى كوردستان كۆبونه‌وه‌یه‌كى نائاسایى تایبه‌ت به بارودۆخى ئابوورى هه‌رێمى كوردستان له بارودۆخى نه‌خۆشى ڤایرۆسى كۆرۆنا ئه‌نجام دا ،
له‌سه‌ره‌تا دا باسیان له قۆناغى پێشووى هه‌وڵه‌كانى ژووره‌كانى بازرگانى كرد كه له‌سه‌ره‌تاى سه‌رهه‌ڵدانى قه‌یرانى نه‌خۆشى ڤایرۆسى كۆرۆنا هانى بازرگانانیان دا بۆ هێنانى كاڵاى خواردهمهنى زیاتر بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان توشى كورتهێنان نه‌بێت كه‌ئه‌مه‌ش به‌سه‌ركه‌وتووى جێ به‌جێ كرا، هه‌ر له كۆبونه‌وه‌كه‌دا باسیان له به‌خشینى نزیكه‌ى یه‌ك ملیار دینار كرد كه ژووره‌كانى بازرگانى به‌خشیویانه به سێكته‌رى ته‌ندروستى و هاوكارى خه‌ڵكانى كه‌م ده‌رامه‌ت له‌م ههڵومهرجهى كوردستان.
هه‌ر له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا سوپاسى گشت بازرگانان و پیشهسازكاران كرا كه هاوكاریان پێشكه‌ش به كه‌رتى ته‌ندروستى و كه‌م ده‌رامه‌تان كردوه .
هه‌روه‌ها بریار درا كه به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ سێكته‌ره‌كانى كه‌رتى تایبه‌ت دراسه‌یه‌كى ووردى دواى ئه‌م بارودۆخه بكرێت له رووى ئابووریه‌وه و پێشكه‌ش به حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بكرێت ،
هه‌ر له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا سوپاسى گشت سه‌رۆك و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كارگێرى و فه‌رمانبه‌رانى ژووره‌كانى بازرگانى كرا كه له كاتى قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ له ده‌وام كردن بوون بۆ هه‌وڵدان بۆ سه‌رخستنى به‌رده‌وامى جوڵه‌ى بازرگانى .
كۆبونه‌وه‌ى نائاسایى ئه‌نجومه‌نى كارگێرى یه‌كێتى ژووره‌كان…
[Best_Wordpress_Gallery id=”123″ gal_title=”كۆبونه‌وه‌ى نائاسایى ئه‌نجومه‌نى كارگێرى یه‌كێتى ژووره‌كان”]