میران کامیل ، وتەبێژی لقی سلێمانی یەکێتی بەڵێندەرانی کوردستان
پاش هەوڵێکی زۆر ، لقی سلێمانی بەڵێندەران وەک یەکەم لق لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان هەڵبژاردن ئەنجام دەدات بۆ دیاریکردنی ئەندامانی بۆ کۆنگرەی گشتی کە وا بڕیارە ١ی٦ی٢٠٢٠ لە هەولێر بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ ببەستریت کە لەو کۆنگرە چاوەڕوانکراوەدا پەیڕەو پڕۆگرامی یەکێتی بەڵێندەران هەموار دەکرێتەوە و هەیکەلیەتی یەکێتی بەڵێندەران بۆ قۆناغی داهاتوو دیاری دەکرێت و لەسەر پەیڕەوە پەسەندکراوەکە دەستەی باڵا و لقەکان و ئەنجومەنی چاودێری دیاری دەکرێن و لە ڕێککەوتی ١٩ی کانوونی دوەمی ٢٠٢٠ ڕۆژی یەکشەمە دەرگای خۆپاڵاوتن دەکرێنەوە تا تەواو بونی دەوامی ڕەسمی ڕۆژی پێنجشەمە ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠