ڕۆژی دوو شەممە ٢٠٢٥/٢/٢٤ بەڕێز شێخ طاهر شێخ عزالدین سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە وەک ئەندامی لیژنەی باڵای سەرپەرشتیاری یادی ( ٣٧ ) ەمین ساڵەی تاوانی کیمیابارانی هەڵەبجە و بە ئامادەبوونی بەڕێز نوخشە ناصح قائیمقامی هەڵەبجە بەشداری کرد لە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ ڕاگەیاندکاران و ڕۆژنامەنوسانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە لە مۆنۆمێنتی هەڵەبجە.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە بەرنامەی کارەکان کرا بۆ ڕاگەیاندکاران کە چی پێویستە ئەنجامی بدەن ، هەروەها ئەوانیش لەلایەن خۆیانەوە سەرنج و تێبینیەکانیان سەبارەت بە شێوازی کاری میدیاییان خستەڕوو .
شایەنی باسە سەرجەم ئەندامانی لیژنە کۆکبوون لەسەر ئەوەی ئەمساڵ یادێکی جیاواز بکرێتەوە و بەهەموو جۆرێک هاوکار و یارمەتدەر دەبن بۆ بەڕێوەچوونی یادی کیمیابارانی هەڵەبجە .







