لەبەرواری ۲۹ / ۷ / ۲۰۱۹ یەکەم کۆبونەوە و دانیشتنی سەرۆک و جێگران و ئەندامانی ژوورەکەمان بەڕێوەچوو ، لەکۆبونەوەکەدا پێشەوا ئەحمەد سەرۆکی ژوور پاش خۆشحاڵی دەربڕین بەکردنەوە ژوورەکە لەسنوری پارێزگای هەڵەبجە هیوای خواست جووڵە بازرگانیان لەسنورەکە ببێتە زیاتر ئاوەدانکردنەوە و گەشەسەندنی هەڵەبجەو هەوڵەکان چڕبکەنەوە لە بەگەڕ خستنی هەلی کار بۆ گەنجان و دانیشوانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە ، هەروەها لەکۆبونەوەکەدا سەرۆکی ژوور بەرپرسی بەشەکانی ژووری دیاری کردو هیوای خواست لە جموو جوڵ و چالاکیەکانیاندا سەرکەوتووبن و هەڵەبجە ببێتە نمونەیەکی بەرچاو بۆ هەرێمی کوردستان .
[Best_Wordpress_Gallery id=”36″ gal_title=”لەبەرواری ۲۹ ۷ ۲۰۱۹ یەکەم کۆبونەوە و دانیشتنی سەرۆک و جێگران و ئەندامانی ژوورەکەمان بەڕێوەچوو”]