Home / چالاکیەکان / لەسەر بڕیاری بەڕێز قوباد تاڵەبانی بۆردی وەبەرهێنانی هەڵەبجە پێکهێنرا …

لەسەر بڕیاری بەڕێز قوباد تاڵەبانی بۆردی وەبەرهێنانی هەڵەبجە پێکهێنرا …

ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠٢٤/٥/٢١ بە ئامادەبوونی هەریەک لە بەڕێزان ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە و مامۆستا عطا بەرپرسی نوسینگەی جێگری سەرۆک وەزیران لە سلێمانی و شێخ طاهر شێخ عزالدین سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە و سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە و بەڕێوەبەرانی گشتی وەبەرهێنان و کشتوکاڵ و شارەوانییەکانی هەڵەبجە و بەڕێوەبەری نەخشە دانانی ئاوەدانی ، بۆردی وەبەرهێنانی پارێزگای هەڵەبجە دروست کرا ، کە لەسەر فەرمانی بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێم بڕیاری دروست کردنی درابوو .

یەکەمین کۆبوونەوەی بۆردەکە بەڕێوەچوو کە ئامانج لێی زیاتر بوژانەوەی کەرتی وەبەرهێنان و ڕەخساندنی هەلی کار و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زیاترە لە سنووری پارێزگاکەدا ، هەروەها کەمکردنەوەی ڕۆتینیاتی ئیداری و ئاسانکارییە بۆ وەبەرهێنەران و هێنانی دەستی وەبەرهێن بۆ پارێزگاکە ، وە هەوڵدان بۆ وەگەڕخستنەوەی پرۆژە وەستاوەکان یەکێکە لە ئامانجە گرنگەکانی تری بۆردەکە.