Home / چالاکیەکان / لەندەن /سەردانی ژووری بازرگانی هەڵەبجە بۆ نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم

لەندەن /سەردانی ژووری بازرگانی هەڵەبجە بۆ نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم

لەندەن /سەردانی ژووری بازرگانی هەڵەبجە بۆ نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم
ڕێکەوتی ۲۰۱۹/۱۱/۱٥ پێشەوا احمد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە سەردانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا ولە لایەن بەڕیزان کاروان جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێم لە بەریتانیا و خەسرەو ئاژگەی بەڕێوەبەری کاروباری سیاسی و میدیا و هاوڕی کاوانی ڕێکخەری پەیوەندیە بازرگانیەکان پشوازیان لێکرا ، لە دیدارەکەدا باس لە میکانیزمی هەماهەنگی نێوان بازرگانانی هەڵەبجە و بەریتانیا کرا بەتایبەتی لە بوارەکانی پیشەسازی کشتوکاڵی و گەشتیاری دا، وە جەنابی نوێنەری حکومەت ئامادەیی هەموو جۆرە هاوکاری و ئاسانکاریەکی بۆ بازرگانانی هەڵەبجە دەربڕی …شایەنی باسە بەڕیز کامەران نەورۆز نوێنەری کۆمەڵەی قوربانیانی هەڵەبجە و أبوبکر جاف لە ژووری بازرگانی هەڵەبجە ئامادەی دیدارەکە بوون.

[Best_Wordpress_Gallery id=”66″ gal_title=”لەندەن /سەردانی ژووری بازرگانی هەڵەبجە بۆ نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم”]

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *