Home / هەواڵەکان / لە ئەگەری سەپاندنی گەمارۆ بەسەر عێراق چین هاوکاری بەغدا دەکات…

لە ئەگەری سەپاندنی گەمارۆ بەسەر عێراق چین هاوکاری بەغدا دەکات…

غالب محەمەد پەرلەمانتاری کورد لە پەرلەمانی عێراق

لە ئێستادا جیهان ڕۆژانە پێویستی بە ٩٦ ملیۆن بەرمیل نەوت هەیە، لەم ژمارەیەش زیاتر لە ٣ ملیۆن بەرمیل نەوت لە عێراق دەکڕن . تا ئێستا نازانرێت ئایا پرسی گەمارۆکە نەوتیش دەگرێتەوە ، یان نا،بەڵام ئەگەر گەمارۆکە نەوت بگرێتەوە و کەس نەوتی عێراق نەکڕێت ئەوە باروودۆخی عێراق زۆر خراپ دەبێت ، چونکە ساڵی ڕابردوو بودجەی عێراق ٩٣ ترلیۆن دیناری لە فرۆشتنی نەوت دەست کەووتووە و تەنیا ١١ ترلیۆن دیناریشی لە داهاتەکانی دیکە دەست کەوتووە ، کە ئەم ١١ ترلیۆن دینارە بەشی وەزارەتی کارەبا ناکات .

وڵاتی چین بەم دواییە چەند گرێبەستێکی درێژخایەنی لەگەڵ حکوومەتی عێراق کردووە و بەڵێنی ئەوەیداوە ، ئەگەر هاتوو ئەمریکا گەمارۆ بخاتە سەر عێراق ئەوە ئەوان وەک وڵاتی چین هاوکاری عێراق بن و مامەڵە لەگەڵ عێراق بکەن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *