ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢٥/١/٢٨ لە ژێر چاودێری و ئامادەبوونی محمد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و بە بەشداری بەڕێزان شێخ طاهر شێخ عزالدین سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە و سەرۆکی ژوورەکانی بازرگانی شارەکانی هەولێر و دهۆک و نوێنەری ژووری بازرگانی سلێمانی و بەڕێوەبەری بەشی پەیوەندیەکانی یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی حکومی و خاوەنکار و بازرگانان، کۆنفڕانسی ( پێکەوە بۆ داهاتوویەکی ئومێد بەخشی وزە ) لە شاری بەغدا سازکرا.
لە میانی بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسەکەدا، سەرۆک وەزیرانی عێراق وتارێکی پێشکەش کرد، تێیدا باسی لە ئەنجامدانی چەند پڕۆژەیەکی ستراتیژی گرنگ کرد لەم سێکتەرەدا، جەختی لە پێشخستن و بوژانەوەی سێکتەری وزە کرد لە عێراق و بە لەبەرچاو گرتن و پاراستنی ژینگە.







