Home / هەواڵەکان / لە هەرێمی کوردستان 11 ناوچەی پیشەسازی دروستدەکرێن…

لە هەرێمی کوردستان 11 ناوچەی پیشەسازی دروستدەکرێن…

لە هەرێمی کوردستان 11 ناوچەی پیشەسازی لەلایەن کەرتی تایبەتەوە دروستدەکرێن، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانیش دەڵێت: “هەلیکار بۆ زیاتر لە 100هەزار کەس دەڕەخسێنێت”.
محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە داهاتوویەکی نزیکدا 11 ناوچەی پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان (هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە، گەرمیان و راپەڕین ) لەلایەن کەرتی تایبەتەوە دروستدەکرێن و لە دهۆکیش دەست بە پرۆژەکە کراوە کە ناوچەیەکی پیشەسازی خۆراکە و لە 170 کارگە و 229 ساردکەرەوە پێکهاتووە و نزیکەی 12 هەزار هەلیکار دەڕەخسێنێت.
محەممەد شوکری ئاماژەی بەوەکرد، هەفتەی داهاتوو لە هەڵەبجە بەردی بناخەی شارە پیشەسازییەکە دادەنرێت و لە سلێمانیش زەوی بۆ وەرگیراوە و بەمزووانە دەستپێدەکرێت، هەروەها لە هەولێر و ئیدارەکانی راپەڕین و گەرمیانیش لە داهاتوویەکی نزیکدا پرۆژەکان جێبەجێ دەکرێن، کە چاوەڕواندەکرێت هەلیکار بۆ زیاتر لە 100هەزار کەس بڕەخسێنن.
بەگوتەی سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان لە مانگی رابردوودا رەزامەندی لەسەر دروستکردنی 16 کارگە دراوە، کە کارگەی کەرەستەی کارەبایی، گاوداری، کێڵگەی پەلەوەری، شیش و چیمەنتۆن، ئەمەش هەلیکار بۆ دەیان هاونیشتمانی دەڕەخسێنێت و کارگەی شیش و چیمەنتۆی گەرمیانیش ئێستا کەوتووەتە کار.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *