سەردێڕی هەواڵ
Home / هەواڵەکان / مەرزێکی کوردستان سەرچاوەی داهاتی بازرگانانی عێراقە….

مەرزێکی کوردستان سەرچاوەی داهاتی بازرگانانی عێراقە….

شەرمین عەلی بەرپرسی ڕاگەیاندنی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێز خان

بەهۆی هاتنی ژمارەیەکی بەرچاوی بازرگان و شۆفێری ناوەراستی عێراق بۆ سنوری مەرزی پەروێز خان ، ئاڵوگۆری بازرگانی لەگەڵ ئێران هیچ سستیەکی بە خۆیەوە نەبینیوە و بەشێکی بەرچاویش لە خەڵکی ئێران بەهۆی بژێوی ژیانیانەوە سەرقاڵی کارکردنن.

دەیان بازرگان و شۆفێر لە بری مەرزی سۆمار هاتون بۆ مەرزی پەرویز خان. کەش و هەوای مەرزی پەروێز خان لەم زستانەدا لە مەرزەکانی تر لە بارترە بۆ کارکردن ، ئەوەش هۆکاریکی ترە کە وای کردووە لێکەوتەکانی خراپی پەیوەندیەکانی ئەمەریکا و ئێران کاری بازرگانی پەک نەخات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *