نوێنەری ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە، ناصح شيخ محمد، بەشداری خولێکی ڕاهێنانی لە وڵاتی چین کرد، دەربارەی ئاسانکاری بازرگانی و وەبەرهێنان لە وڵاتانی عەرەبی ، خولەکە بۆ ماوەی ١٤ ڕوژ بەردەوام بوو کە لە لایەن ئەکادیمیای نێودەوڵەتی بازرگانی سەر بە وەزارەتی بازرگانی وڵاتی چین لە شاری پەیجینی پایتەخت بەڕێوە چوو، کە تیایدا چەندین وانەی تایبەت بە بوارەکانی بازرگانی و پیشەسازی پێشکەش کران.
بەشێکی تری ڕاهێنانەکان تایبەت بوون بە سەردانی مەیدانی هەندێک لە دامەزراوە بازرگانی و پیشەسازیەکانی وڵاتی چین و لە نزیکەوە ئاشنابوون بەو پێشکەوتنانەی که لەو وڵاتە ڕویداوە.
لە زۆری دیدارەکان نوێنەری ژوور جەختی لە گونجاوی دۆخی هەرێمی کوردستان کردەوە بۆ وەبەرهێنانی بیانی بە گشتی و وڵاتی چین بە تایبەتی.
لە کۆتایی خولەکە، لە مەراسیمێکی تایبەت و بە ئامادەبوونی نوێنەری وەزارەتی بازرگانی چین، بڕوانامەی بەشدار بوون درا بە بەشداربوان.