سەردێڕی هەواڵ
Home / هەواڵەکان / هێڵی ئاسمانی عێراق لە بارەی گەشت کردن بۆ ئێران ڕونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە…

هێڵی ئاسمانی عێراق لە بارەی گەشت کردن بۆ ئێران ڕونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە…

هێڵی ئاسمانی عێراق رایگەیاند، ئەو کەسانەی خێزانەکەیان خەڵكی ئێرانە یان خاوەن کارتی مانەوەن، ئەو کەسانەی نەخۆشن و پێویستیان بە چارەسەری پزیشکی هەیە لەگەڵ ئەو کەسانەی بۆ کاری بازرگانی گەشت دەکەن، لە ئێستادا رێگەپێدراون سەردانی وڵاتی ئێران بکەن. ئەو کەسانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە دەتوانن سەردانی ئێران بکەن
هێڵی ئاسمانی عێراق لەبارەی ئەو کەسانەی لە ئێستادا دەتوانن گەشتی ئێران بکەن راگەیەنراوێکی بڵاویکردەوە و رایگەیاندوە، ئەو کەسانەی کارتی مانەوەیان لە ئێرانە یان خێزانەکەیان خەڵکی ئەو وڵاتەیە لەگەڵ ئەو کەسانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە دەتوانن سەردانی ئێران بکەن. ئەو کەسانەی بەمەبەستی بازرگانی سەردانی ئێران دەکەن رێگە پێدراون گەشت بۆ ئەو وڵاتە بکەن لە راگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتوە، ئەو کەسانەی بۆ چارەسەرکردنی برینداری “لە هێزە ئەمنییەکانی ناوخۆ، بەرگری و حەشدی شەعبی” لەگەڵ ئەو کەسانەی بەمەبەستی بازرگانی سەردانی ئێران دەکەن رێگە پێدراون گەشت بۆ ئەو وڵاتە بکەن. پێویستە سەرجەم ئەو کەسانە پشکنینی تایبەت بە کۆرۆنا بکەن بۆ ئەوەی دڵنیاببنەوە کە هەڵگری پەتاکە نین هێڵی ئاسمانی عێراق لەبارەی پشکنینی کۆرۆناش بۆ ئەو کەسانە باسی لەوەکردوە، پێویستە سەرجەم ئەو کەسانە پشکنینی تایبەت بە کۆرۆنا بکەن بۆ ئەوەی دڵنیاببنەوە کە هەڵگری پەتاکە نین. نیشانەکردن عێراق ئێرا

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *