سەردێڕی هەواڵ
Home / هەواڵەکان / هەرێم و ئێران لەسەر کێشەی شۆفێران ڕێککەوتن….

هەرێم و ئێران لەسەر کێشەی شۆفێران ڕێککەوتن….

ماوەی دوو ڕۆژە شۆفێرانی مەرزی پەروێز خان مانیان لە کارکردن گرتووەو جوڵەی بازرگانیان لە مەرزەکە وەستاندووە ، ئەمەش لە بەر ئەوەی لە دیووی وڵاتی ئێرانەوە لە کاتی پشکنین بۆ ماوەیەکی زۆر دەمێننەوە .

شەرمین عەلی ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی کۆمەڵگەی دەروازەی مەرزی پەروێز خان

ئەمڕۆ بەڕێوەبەری دەروازەی مەرزەکە بە یاوەری شاندێک سەردانی وڵاتی ئێرانیان کردووە بۆ چارەسەری گرفتی ئەو شۆفێرانە .

کاربەدەستانی مەرزەکە لە دیووی وڵاتی ئێران بە زیادکردنی فەرمانبەر و خێراکردنی پشکنینی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان بەڵێنی چارەسەری ئەو کێشەیان داوە و وا بڕیارە سبەی ئاڵووگۆڕی بازرگانی ئاسای بێتەوە .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *