جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارای لە پەرلەمانی عێراق
ئەو ڕێککەوتنەی حکومەتی عێراق لەگەل وڵاتی چین ئەنجامی داوە بە بڕی ٥٠٠ ملیار دۆلارە و بۆ ماوەی ٢٠ ساڵە کە ئەو وڵاتە پرۆژە لە عێراق ئەنجام دەدات و بەغدادیش مانگانە لە بری ئەوە ٣٠٠ بۆ ٣٥٠ بەرمیل نەوت بە چین دەدات . ئەو ڕێککەوتنە هەرێمی کوردستانیش بەشداریان تێدا کردووە ، چونکە لەو پارەیە پشکی هەرێمی کوردستانیشی تێدایە و چەندان پرۆژەی ستراتیژی بەو پارەیە ئەنجام دەدرێ. دروستکردنی هێڵی ئاسنین لە زاخۆ تا بەصرە و دروستکردنی بۆری نەوت و دروستکردنی قوتابخانە و پاڵاوگە و نەخۆشخانە لە چوارچێوەی ئەو پرۆژەیە دەبن.