ئەمڕۆ بەرواری ٢٠٢٤/٣/٣١ بە ئامادەبوونی پارێزگاری سلێمانی و جێگری پارێزگار ، شاندی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان شێخ طاهر شێخ عزالدین سەرۆکی ژوور ، سەردار حمەامین و بەرزان حمە ڕشید جێگرانی سەرۆکی ژوور ، عادل نصرالدین هەورامی بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکان ، لەگەڵ بەڕێزان کاک بورهان و کاک ئارام ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی سلێمانی بەشداریان کرد لە بەسەر کردنەوەی ( کارگەی باتری مایا )، کە یەکەم کارگەیە لەسەر ئاستی عێراق بۆ بەرهەم هێنانی باتری و هەناردەکردنی بۆ دەرەوەی عێراق بە کوالێتی بەرزەوە ، هەروەها وەک هەنگاوی یەکەم هەناردەی وڵاتی ئوردونی دەکات.
شاندی ژووری بازرگانی هەڵەبجە وێڕای دەست خۆشیان بۆ ئەم هەنگاوە گرنگە ، لەلایەن خۆیانەوە ئامادەییان دەربڕی بۆ هەموو جۆرە هاوکاری و پشتیوانییەک بۆ بەرهەم هێنانی شتومەکی خۆماڵی و هەناردەکردنی بۆ وڵاتانی دەرەوە ، هەرووها دوپاتیان کردەوە کە پێویستە کارگە خۆماڵییەکان گرنگی زیاتریان پێ بدرێت و لەلایەن حکومەتی هەرێم و عێراقەوە کارئاسانی زیاتریان بۆ بکرێت.


